٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٠٠:٠٦
Source: Mehrnews
ئۆجەلان: کاتی دەسپێکردنی دانوستانی دیموکراتیکە

وەفدی ئیمرالی دەم‌پارتی پاش دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕایگەیاند کە ڕێبەری زیندانی‌کراوی پەکەکە، جەختی لە دەسپێکردنی دانوستانی دیموکراتیک وەک تاقە ڕێگەچارەی قەیرانەکانی تورکیا کردووە.

 لە پاش دیداری 3.5 کاتژمێریی ئەندامانی وەفدی ئیمرالی لە دەم‌پارتی لەگەل عەبدوڵڵای ئۆجەلان ڕێبەری زیندانی‌کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان(PKK)، ئەو وەفدە لە زمانی ئۆجەلان ڕایگەیاند کە لە ئەگەری ئامادەبوونی ئەندامانی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی لە ئیمرالی، دانوستانە دیموکراتیکەکان دەست پێدەکات و هاوکات خوازیاری دەسپێکردنی بەپەلەی ڕیفۆڕمی یاسایی بۆ پێشخستنی بواری ئاشتی بوو.

لە ڕاگەیێندراوی وەفدی دەم‌پارتی کە پێکهاتبوو لە پەروین بۆڵدان(نوێنەری وان)، مەدحەت سەنجەر(نوێنەری ئۆرفا) و فایەق ئۆزگۆر ئۆرۆل(پاریزەری ئۆجەلان)، هاتووە: ئۆجەلان لەو دیدارەدا تەندروست و بە ورەیەکی باڵاوە جەختی لەوە کرد کە بە دەسپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک لە ساڵی ڕابردووەوە، وڵات بەبێ شەڕ و تێهەڵچوون بووە و مەترسیی گەورە هەڵنەگیرساوە و هەموو ئەوانەی دەستیان لەو کارەدایە، خاوەن هەوڵێکی گەورە و بەڕێزن.

ناوبراو "دیموکراسیی دانوستانی"ی وەک یەکێک لە نمانە گرینگەکانی سارستانییەتی مرۆیی لە قۆناغی شەڕی نرخاند و وتی: شێواز و میکانیزمی پێکهێنەری ئەو نمانەیە بۆ چارەسەریی زۆربەی کێشەکانی تورکیا لە ناوخۆ و دەرەوە پێویستە و پێویستە دانوستانی دیموکراتیک بە سەر هەموو پەیوەندییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا زاڵ بکرێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha